دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لە مۆسكۆ سەمای كوردی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە نۆزدەیەمین ئولەمپیادی سەما و هەڵپەڕكێ جیهانییەكان لە مۆسكۆ لە ئاستی منداڵان و تازە پێگەیشتواندا سەمای كوردی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.

لە 29ی نیسان بۆ 9ی ئایاری 2023، نۆزدەیەمین ئولەمپیادی سەما و هەڵپەڕکێ جیهانییەكان لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت، دوای ئەوەی لە ئاستی گەوران، سەما و هەڵپەڕکێی كوردی لەناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبیدا پلەی دووەمی بەدەست هێنا، لە 2/5/2023، لە ئاستی منداڵ و تازە پێگەیشتوان سەما و هەڵپەركێی كوردی لەناو 61 سەما و هەڵپەركێی نەتەوە جیاوازەكان پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.
دكتۆر دانەر ئەبوبەكر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وڵاتی روسیا بە (هەولێر)ی گوت: ساڵانێكە راهێنەری توانا و قوتابخانەی لیلیا بۆ شایی و سەما جیهانییەكان گرنگی بە شایی و هەڵپەڕکێی كوردی دەدەن؛ نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە ڕووسیا هاوكار و پشتگیری تەواوی ئەم پرۆژەیەیانە و بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم قوتابخانەیە فراوان بكات و خەڵك و ئارەزوومەندان زیاتر ئاشنا بكەن بە كولتووری نەتەوەی كورد.