راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆڵ دەگەڕێنرێنەوە عێراق.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راشیگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندیان لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە عەشائیرەکان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ گێڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆڵ پێکهێناوە.
ئەعرەجی باسی لەوەش کرد، ویستی تەواویان بۆ کۆتاییهێنان بە کەمپی هۆڵ هەیە، بەڵام پێویستیان بە پاڵپشتی زیاتر هەیە، چونکە نزیکەی حەوت هەزار خێزانی عێراق لە کەمپی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری ئاڵنگارییەکان بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 600 عێراقی کەمپی هۆڵیان گەڕاندووەتەوە.