ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا ئەو هاونیشتمانییانەی قەرزی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە، دەتوانن بە شەش قیست پارەکە بدەنەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، کاتێک پارەکە دەکرێتە قیست کە لە 200 هەزار دینار زیاتر بێت.