له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا، پێشكه‌وتنه‌كانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی سەرۆکی حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
لەکۆبوونەوەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووريی وڵات و گرنگيی یەکخستنی هەوڵی هێزە سیاسییەکان بۆ پشتگیری له حکوومەتى فيدراڵى و جێبەجێکردنى كارنامه‌كه‌ى، خرانه به‌ر باس.
هه‌روه‌ها تيشكيان خسته کارە لەپێشینەکانی حکوومەت له دابینکردنی پێداویستی و داواکاريی هاووڵاتیيان و خزمه‌تگوزارييه‌كان كه دەبێتە هۆکاری سەقامگیری وگەشەپێدانێکی گشتی له وڵات.
لە کۆبوونەکەدا پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵى و حکوومەتی هەرێمى كوردستان خرانە ڕوو کە چارەسەرێکی ڕيشه‌يى بێت و پاڵپشت بێت بۆ کاری هاوبەش بەپێی دەستوور و له‌پێناو بەرژەوەنديی هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات‌دا.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.