ئەمڕۆ پێنجشەممە حزبی شیوعی كوردستان،كۆچی دوایی حەیدەر فەیلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە و وەزیری پێشووی گواستنەوە و گەیاندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەو حزبەدا هاتووە: حەیدەر فەیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
حەیدەر شێخ عەلی غولام ناسراو بە حەیدەر فەیلی، لە ساڵی 1947 لە بەغدای پایتەختی عێراق لەدایك بووە و لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2006 پۆستی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لە كابینەی چوارەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتبوو.
previous post
next post