ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی ئایاری 2023)، بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵەی سەربە قەزای ماوەت بۆردومانکرا.
کاتژمێر 11:10 خولەکی ئەمڕۆ بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردوومان کرا.
قایمقامی قەزای ماوەت راشیگەیاند، درۆنەکانی تورکیا دوو جار بۆردوومانی هەردوو چیای (ژاژۆلان و باسکی قەلێ)یان کرد لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی نەبووە.