کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی ده‌ستی پێكرد.ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی 5ی2023، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان و ژماریەکی زۆری مێژوونووس و چالاکوان لە سه‌ر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی لە شاری هەولێر ده‌ستی پێكرد. له كۆنفراسه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوتارێكی پێش كه‌ش كرد و رایگه‌یاند: كوردانی فه‌یلی به‌شێكی سه‌ره‌كی گه‌له‌كه‌مانن، كوردانی فه‌یلی ناسنامه‌ی خۆیان پاراستووه، كوردانی فه‌یلی دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره بوونه‌وه، كوردانی فه‌یلی دووچاری ره‌فتاری وه‌حشیگه‌رانه بوونه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: گەلی کورد دەرفەتی تۆڵەکردنەوەی هەبوو، بەڵام لێبووردن و ئاشتەوایی هەڵبژارد. گوتیشی، پێویسته كوردانی فه‌یلی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه،گه‌لی كوردستان تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس له بیر ناكات، كوردانی فه‌یلی ڕۆڵی سه‌ره‌كیان له دامه‌زراندنی پارتیدا هه‌بووه. سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، گومانی تێدا نییە 12 هەزار کوردی فەیلی شەهیدکراون و پێشنیازی دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوردانی فەیلی لە هەولێر دەکەم. کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی بۆ قسەکردن ده‌بێت لەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی، کە لە چەند قۆناغێکی جیاوازدا لەسەرەتای ساڵی 1980 تا کۆتاییەکانی ساڵی 1990 بەردەوام بوو. جینۆسایدی کوردی فەیلیی، ئەو تاوانەیە کە لە سەدەی رابردوودا رژێمی سەدام حوسێن بەرامبەر بە کوردانی فەیلی ئەنجامیدا لەوانەش شه‌هیدكردنی خەڵکی بێ‌تاوان و ئاوارەکردنی زۆرەملێی كورده فەیلییەکان و وەرگرتنەوەی رەگەزنامە لێیان و چەندین تاوانی دیکە. دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە فەرمی توندوتیژییەکان دژ بە فەیلییەکانی بە “جینۆساید” ناو هێناوە.کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی، بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆکانی دهۆک، هەولێر و سۆران بەڕێوەدەبرێت و لە ژێر سەرپەرشیی راستەوخۆی بارەگای بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. تا ئێستاش زیاتر لە 22 هەزار کوردی فەیلی بێسەروشوێنن و لە سەرەتای ساڵی 1980 تا 1990، 14 شوێنی کوردانی فەیلی بە تەواوەتی خاپوورکراون و بەشێکی زۆریان بە ناچاری رەوانەی سنوورەکان ئێران کران.