پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه” ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی5ی2023 ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت به به‌راورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی چوارشه‌م 3ی5ی2023 ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی له تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 14 پلەى سیلیزى.