كە‌ی سۆشیاڵ میدیا بووبە‌ژە‌ھر؟!

پ.د.نەزاکەت حسێن

پسپۆڕان و شارەزایان ماوەیەکە هێندەی لەمەترسی وزیانەکانی ژینگەو سەکۆکانی سۆشیاڵ میدیا دەدوێن و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکەن، کەمتر وەک ئامرازێکی میدییایی و لایەنە ئەرێنیەکانی وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی باسی دەکەن.لەساڵی

٢٠١٧ Jewan Twangy پرۆفیسۆر لەزانکۆی ساندیگۆ، وتارێکی نوسی لەژێر ناونیشانی’سمارتفۆنێکم هەیە نەوەیەکی پێ تێک دەشکێنم’ مەبەستی نەوەکەش تەمەنی ١٢ بۆ ٢٦ بوو کە Gen Z واتە نەوەی Z ناودەبرێن. گەرچی ئەوکاتە هێشتا کۆمەڵگە بەشێوەی ئێستا هەستی بە مەترسیەکان نەکردبوو،بۆیە رەخنەی زۆر لەم وتارە گیرا وخوێنەران پێیان وابوو زیادەرۆیی کردوەو رەشبینە.ساڵانێک تێپەڕی ئیتر دەرەنجامی توێژینەوەکان و داتاکان ئەومەترسیەیان سەلماند. دەرونناسی کۆمەڵایەتی ئەمریکی Jonathan Haidt لەساڵی ٢٠٢٠ هات لەسەر ئەم تێکشاندنی نەوەیە ئیشی کردو داتای کۆکردەوە تابیسەلمێنێت کە ئایا راستە سۆشیاڵ میدیا ئەم مەترسیەی هەیە؟ توێژینەوەیەکی کرد بەناونیشانی Has Social Media Destroyed a Generation?واتە ‘ئایا راستەسۆشیاڵ میدیا نەوەکان تێک دەشکێنێت’ ئیشی لەسەر داتای نەخۆشخانەکانی سێ وڵات کرد کەبریتی بوون لە ئەمریکا،کەنەدا،بەریتانیا .داتای داخڵ بوونی گەنج بۆ نەخۆشخانەکان کەراستەوخۆ لەنەخۆشخانەکان وەریگرتبوو.لەنێوان ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ بۆی دەرکەوت رێژەی داخڵ بوونی کوڕان وکچانی گەنج بەنەخۆشیە دەروونیەکان و ئازاردانی خود کە بە Self Hram تۆمارکرابوون لەتەمەنی ١٠ بۆ ١٤ ساڵ بەرێژەی لە%٦٥ لەماوەی ئەو پێنج ساڵە بەرزبوەتەوە کەتوشی کێشەو نەخۆشی مێشک بوون لەنموونەی خەمۆکی و بریندارکردنی خوود وخۆکوشتن. بۆ کچانی گەنجی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ساڵ داتای ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٥ ی وەرگرت وبەرواوردی ئەو ٦ ساڵەی کرد داخڵ بوون بە نەخۆشیەعەقڵیەکان و خۆکوشتن و ئازاردانی خود بۆ سێ هێندە بەرزبووبویەوە.هەر ئەم پسپۆڕە لەسەرەتای دیبەیتێکدا بەوە دەست پێ دەکات دەڵێ’من رقم لەسۆشیاڵ میدیایە چونکە گەنجان دەفەوتینێت وزانکۆی تێک داوە و لیبراڵ دیموکراسی نەهێشت’ بۆ مەسەلەی زانکۆ دەڵێت’ئەوگەنجانەی لەساڵی ١٩٩٦ لەدایک بوون لە ٢٠٠٤ بە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا ئاشنا بوون لە ٢٠١٢ چونەتە زانکۆ زۆر رەفتاریان جیاوازە لەنەوەی پێش خۆیان،دەڵێت ئەم نەوەیە لەزانکۆ شەرم دەکەن ودەترسن قسەدەکەن نەک لەبەر پرۆفیسۆرەکان وەک جاران، بەڵکو لەبەر قوتابیەکانی هاوڕێیان تاکو گاڵتەیان پێ نەکەن،چونکە کۆمەڵایەتی نین و نازانن چۆن رەفتار بکەن،وەدەشڵێت پرۆفیسۆرەکان لەپۆلدا لەزانکۆ وەک بەسەر توێکڵی هێلکەدا بڕۆن رەفتاردەکەن چونکە دەترسن لەهەستیاری قوتابیەکان ورەفتارە نامۆکانیان.’بۆ مەسەلەی دیموکراسیش دەڵێت لەسەردەمی سۆشیاڵ میدیا دیموکراسیەت ناپارێزرێت چونکە گفتوگۆی لۆژیکی نەماوەونازانرێت چی راستەو چی ناراستە. ئەم پسپۆرە شتێکی تر لەسەر سۆشیاڵ میدیا دەڵێت کە پێش ئەو کەسی تر نەیوتوە بە’ژەهر’ ناوی دەبات و دەڵێت سۆشیاڵ میدیا لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ کە هەندێک
لەجۆرەکانی دامەزران تا ٢٠٠٩ ش ژەهر نەبوون، کە تەنها بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی و چات بەکاردەهاتن .کەی بوو بە ژەهر؟ کاتێک فەیسبوک بۆیەکەم جار ئایکۆنی ریکلامی زیادکرد’ ئینجا تویتەر و ئینیستاگرامیش شێریان کردو بووبەهۆی لەیەکدان وبەیەکگەیشتنی داتاوزانیاریەکی زۆر لەسەر خەڵک و خواست و ویست و حەزەکان وهەڵبژاردەکانی بۆ کاڵاو ریکلامەکان،ئەم زانیاریانەش زانران لەلایەن ئەڵگۆریزمەوە ئیتر لەوێوە کۆنترۆڵی ناخی مرۆڤایەتی دەستی پێکرد و ئاراستە کران وهەموو هەستەکانی خوێنرانەوە .هەر پسپۆڕانیش نا داهێنەران وئەندازیارانی ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتیانەش هەستیان بەم مەترسیە کردوە بەرهەمیان هێنا، هەرئەوپسپۆڕەی لەسەرەوە باسمان کرد ئاماژە دەکات بە ئەندازیارێکی تویتەر کەوتویەتی ‘پەشیمان وەک خۆم کە بەشداربووم لەبەرهەم هێنانی تویتەر،چونکە وەک ئەوە وایە چەکێکی پڕ فیشەکی ئەمن نەکروامان دابێت بەدەست منداڵێکی چوارساڵ’.@