شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هاووڵاتییەكی كورد لەسنووری ناحیەی گوێر شەهید دەكەن.
لەوبارەیەوە مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هاتوونەتە سنووری ناحیەی گوێرو هاووڵاتییەكی كوردی سەنتەری ناحیەكەمان بەناوی “غازی قاسم” كە دانیشتووی گوندی كەپرانە، شەهید دەكەن.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە كوردە لەنێو رێزەكانی سوپای عێراق دەوام دەكات و شەوی رابردوو لەگەڵ كەسێكی دیكە بۆ راوەماسی دەچنە سەر زێی گەورەی گوێرو لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكرێن ، پاشان غازی قاسم شەهید دەكەن و ئەو كەسەشی كە لەگەڵیدا بووە بەدەست بەستراوی لە ڕۆخ زێ بەجێدەهێڵن.