سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەو كەسەی هاوژینەكەی و دوو لە منداڵەكانی خۆی لەكاتی خەودا كوشت لەسێدارەدرا

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە، ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسان جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو كەسە ڕاگەیاند كە هاوژینە دوو گیانەكەی و دوو لە منداڵەكانی خۆی لەكاتی خەودا كوشتووە .
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، میشال بن حومەید بن حودەید سەعیدی، هاووڵاتییەكی سعودییە و لەكاتی خەودا هاوژینەكەی و دوو منداڵەكەی لە كاتی خەوتن لە ماڵەكەی خۆیدا بەچەقۆ  كوشتووە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە هاوژینەكەی ناوبراو دوو گیان بووەو دووانەیەكی لەنێو سكیدا بووە، ئەوانیش چەقۆیان بەركەتووەو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.