چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

داهاتی گەشتیاری تورکیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ سەدا 32 گەشەی کردووە

داهاتی گەشتیاری لە تورکیا بە رێژەی سەدا 32.3 لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، داهاتی گەشتیاری لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 8 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار.  ئەمە لە کاتێکدایە، کەرتی گەشتیاری بە سەرچاوەیەکی گرنگی راکێشانی سەرچاوەی دراوی قورس بۆ وڵاتەکە دادەندرێت.

لە لایەکی دیکەوە، دوای داکەوتنی بەهای لیرە، یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکە لە چەند ساڵی رابردوویدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.