هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندی جوتیاران دا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی گەنمی جوتیاران بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە 4 ملیار دیناری بۆ کڕینی قڕکەر دا.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ خەرجکردنی بڕی 4 ملیار و  201 ملیۆن دینار بۆ کڕینی قڕکەر.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش بۆ برەودان و هاندانی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرهەمی گەنمە کە یەکێکە لە بەرهەمە ستراتیجیەکانی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، لە نەخۆشییەکانی گەنم وەک ( کورک، مێرووی سەن، کیسەڵ، گژوگیای پەلک پان و پەلک باریک).

هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵییەکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان)ی ڕاسپارد کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان دەست بە ڕێکارە کاڕگێڕییەکانی بکەن بە مەبەستی کڕین و دابەشکردنی قڕکەر بەسەر جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئیدارەکانیان.