هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

راگەیێندراوێکی ناڕەزایەتی لە وەزارەتی ئەوقافەوە

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە: رێکخراوێک لەژێر ناوی کاری خێرخوازی و مرۆیی لەنێو کەمپی ئاوارەکاندا کاردەکەن بەناوی ( Light The Candle ) و، تیمێکی رێکخراوەکە سەردانی مەزارگەیەکی پیرۆزی خوشک و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دھۆک کردووە، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا نزادەکەن بەڵام ناوەرۆکی نزاکانیان پێچەوانەی پرەنسیپی پێکەوە ژیانە و بریندارکردنی ھەستی خوشک و برایانی ئێزیدییە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەشڵێت: ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێزیدیان، بەتوندی ئیدانەی کاری ئەم  رێکخراوە دەکەین، کە بەناوی خێرخوازییەوە ئەنجامدەدرێن، لێرەوە داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە بگرنە بەر کەسەرەنجام کاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێت .