پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئازادکردنی سەرکردەکانی حکومەتی عومەر بەشیر گۆڕەپانی سیاسی سوودانی زیاتر هەژاند

راگەیاندنی ئازادکردنی سەرکردەکانی حکومەتی لەکارلادراوی عومەر بەشیر، کە ماوەی چوار ساڵە بە تۆمەتی سزای لەسێدارەدان زیندانی کراون، هاوسەنگی هێزی لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا تێکدا.

ئەحمەد محەممەد هارون، دوایین سەرۆکی پارتی “کۆنگرەی نەتەوەیی” هەڵوەشاوە، لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، لە ژێر پاسەوانییەکی سنوورداردا کە سێ کەس بوونە بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.

هارون روونیشیکردەوە، بڕیارێکی تایبەتیان داوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی دابینکردنی پاراستن بۆ خۆیان لە ئەستۆ بگرن، لەبەرامبەر توندتربوونی پێکدادانەکانی دەوروبەری شوێنەکانی دەستبەسەرکردنیان.

یەکشەممەی رابردوو، دەسەڵاتداران زیندانیانی زیندانی ناوەندیی کۆبەریان ئازاد کرد، دوای ئەوەی زیندانییەکان بەهۆی نەبوونی غاز و ئاوی چێشتلێنان، ناڕەزایەتییەکی گەورەیان بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە نزیک بارەگای زیندانەکە ئەنجامدا.  

هارون ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردانەی زیندان، بۆ ماوەی نۆ رۆژ لە زیندان و لەژێر تەقەی  شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا مانەوە و لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە، هەروەها نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان، و پچڕانی کارەبا و ئاو و چاودێری تەندروستی، هەروەها ئەو زیندانیانەی هێرشیان کرابووە سەر بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونیان.

هارون پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سوپا راگەیاند، لە شەڕی نێوان ئەوان و هێزی پشتیوانی خێرادا، دەشڵێت: ئێمە جیاوازییەکی تەواو لە نێوان سوپا و هێزی پشتیوانی دەکەین، سوپا بە شەرەف و بوێری و ئازایەتیەوە شەڕدەکەن، داوا لە هەموو جەماوەری گەلەکەمان و ئەندامێتیمان دەکەین زیاتر پشتگیریان بکەن.

هەروەها داواشی لە ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کرد، پەیوەندی بە سوپاوە بکەن و سەرکردایەتی ئێستایان بەجێبهێڵن، کە سەرکردایەتیکردنەکەی بە پڕۆژەی کەسی و خێزانی دەزانی.

لەلایەکی دیکەوە سوپای سوودان بە راگەیەندراوێک وەڵامی هێزەکانی پشتیوانی خێرای دایەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەڵیانکوتایە سەر زیندانەکانی ئەلهودا و سۆبا و ئافرەتان لە ئۆم درمان، پۆلیسی زیندانیان ناچار کردووە زیندانییەکان ئازاد بکەن، هەروەها هەندێک لە کارمەندانی  زیندانەکانیان کوشت و بریندار کرد، هەروەها بەرپرسانی زیندانی ناوەندی لە کۆبەر زیندانییەکانیان ئازاد کرد، بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و خواردن و خواردنەوە.