پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئۆتۆمبێلی مە‌لیكە‌ مە‌كڕن و پارە‌ی خۆتان بە‌خە‌سار مە‌دە‌ن

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ راگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکات پارەی خۆیان لە کڕینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون ناسراو بە “مەلیکە” بەهەدەر نەدەن. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم داواکارییەیان لەبەر سەلامەتی خەڵکە، چونکە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بڕاوەن و سەلامەت نین و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تۆمارناکرێن.

لە ماوەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم و کرد و تێیدا داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کراون ناسراو بە مەلیکە کراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی پشکنینیان.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ راگەیاند، هیچ بەرنامەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی نییە، چونکە گومانیان لێ دەکرێت تاوانی پێ ئەنجام درابێت یاخود لە خاوەنی راستەقینەیان دزرابێت و تەنانەت بە گوێرەی یاسا هاتوچۆکردنیان لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە.