ئەمڕۆ چوارشەممە 26-4-2023 نووسەر و چیرۆكنووسی ناوداری كورد “ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل” لە شاری هەولێر بە هۆی نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لەدایكبووی خورماتووە و چەندین كتێبی نووسیوە، یەكێك لە نووسەرە دیارەكانی (ئەدەب و هونەر)ی پاشكۆی ڕۆژنامەی برایەتی بووە، ساڵانێكی زۆر خزمەتی ئەدەب و مێژووی كوردی كردووە.
مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل جیا لەنووسینی چیڕۆك، ژمارەیەك بەرهەمی ئەدەبیی لە توركی و عەرەبییەوە كردۆتە كوردی، ساڵانێكی زۆرە خزمەتی ئەدەب و مێژووی كوردی كردووەو زمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركی و فارسی و ئینگلیزی باش دەزانی.