مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا دەڵێت: بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی چیرۆكنووس و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری كورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل-م بیست . مامۆستا ئەحمەد لە ڕێگەی بەرهەمەكانییەوە، خزمەتێكی زۆری بە زمان و ئەدەب و پەرتووكخانەی كوردی كردووە.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەت
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ..
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی چیرۆكنووس و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری كورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل-م بیست . مامۆستا ئەحمەد لە ڕێگەی بەرهەمەكانییەوە، خزمەتێكی زۆری بە زمان و ئەدەب و پەرتووكخانەی كوردی كردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و كەس و كار و هاوڕێ و دۆستانی دەكەم و هاوخەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان