وهزارهتی تهندروستی ڕایگهیاند: لەسەر ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لێژنەی وەزاری بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک (التهاب الصحایاMeningitis ) لەنێو منداڵانی پارێزگای ههڵهبجه بە بەشداربوونی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان سەردانیکردنی مەیدانی نەخۆشان و بەشە پەیوەندارەکان لە شاری هەڵەبجە ئەنجامدرا.
ڕاشیگهیاند: كاری لیژنهكه بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستی ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەستنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشییە بوو لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.
وهزارهتی تهندروستی جهختیشی كردهوه كه بڕیاره سبەی چوارشەم هەمان لیژنە بۆهەمان مەبەست سەردانی شاری سلێمانی بکات.
وەزارەتی تەندروستی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بواری خۆپارێزی و چارەسەری لە نەخۆشخانەکان، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە ڕەوشی ئەم نەخۆشییە و چارەسەری بۆ ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و ترس و لەکارخستنی هەر کاروبارێکی ڕۆژانە لەژێر كۆنترۆڵکردندایە.
ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دایکان و باوکان و هاووڵاتییانیشی كرد پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی کەسی بن و لە کاتی بوونی نیشانەكان لە منداڵەكانیان سەردانی دامودەزگا تەندروستییەکان بکەن و بەبێ ڕاسپاردەی پزیشکی چارەسەر و هیچ دەرمانێک بەکار نەهێنن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نەخۆشی دەستنیشانکراو و کەلوپەلەکانیان نەبن