سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارە‌یە‌كی زۆر بۆ كە‌سوكاری شە‌ھیدان خە‌رجدە‌كرێت

عادل ساڵح، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، راگەیاند: “كاتێك كابینەی نۆیەم دەستبەكار بوو، وەزارەتی كاروباری شەهیدان 40 ملیار دیناری پارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان قەرزار بوو، بەڵام لەو كابینەیەدا 20 ملیار دینار بۆ ئەو مەبەستە وەرگیرا، كە پارەی ساڵانی 2016 بۆ ساڵی 2019 بوو.

ئاماژەی بەوەش دا: “وەزارەتمان لیستێكی دیكەی ئامادە كردووە و لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان قسە كراوە، بۆ ئەوەی 20 ملیار دینارێكی دیكەش وەربگیرێت، كە پەیوەستە بە پارەی كرێی خوێندنی ساڵی 2019 تاوەكوو ساڵی 2022.”

عادل ساڵح جەختی كردەوە، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، گوتیشی: “پارەكە دەدرێتە زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوەی پارەی لێوەرگیراوە، ئەوكات دەتوانێت پارەكەی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگرێتەوە.”