سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمەریکا سزای بەسەر 11 بەرپرسی ئێرانیدا سەپاند

بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ”، ئەمەریکا سزای بەسەر 11 بەرپرسی ئێرانیدا سەپاند.

“بەهۆی بەرپرسیاربوونیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ”، ئەمریکا بڕیاری دا سزا بەسەر 11 بەرپرسی ئێرانیدا بسەپێنێت.

لەو بارەیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ”ئەمریکا سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە لە ئێران بەردەوامە. پێداگرین لەسەر پشتیوانیکردنی گەلی ئێران کە رووبەڕووی رژێمی وەحشیگەریی ئێران بووەتەوە و پشتیوانی لە داخوازییەکانی دەکەین بۆ رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەکان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ریزبەندی هۆکاری سزاکان خراوەتەڕوو و هاتووە: ”ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە سنووردارکردنی ڤیزە لەسەر 11 بەرپرسی ئێران دادەنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەرپرسن یان رۆڵیان هەیە لە کوشتن، دەستبەسەرکردن و لێدانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و رێگریکردن لە گردبوونەوەی ئاشتیخوازانە و بەرگرتن لەوەی خەڵک ئازادانە رای خۆی دەرببڕێت”.