لە ئاکامی ناڕوونییەکان لەبارەی ئابووریی جیهانیی و دەرخستەی داواکاری لەسەر نەوت و چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی سوو، نرخی نەوت لە هەڵکشان و داکشاندایە.
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 55 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 80 سەنت و رۆژەکەی بە 82 دۆلار و 54 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:27، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا0.01 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 82 دۆلار و 55 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 78 دۆلار 77 سەنت فرۆشرا.
لە ئاکامی ناڕوونییەکان لەبارەی ئابووریی جیهانیی و دەرخستەی داواکاری لەسەر نەوت و چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی سوو، نرخی نەوت لە هەڵکشان و داکشاندایە.
چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوو بۆ مانگی داهاتوو لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا و ئەورووپاوە، گوشار دەخاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەیشەوە ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەهۆی پشووەوە لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان، رۆڵی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 82 دۆلار و 85 سەنت بۆ 83 دۆلار و 33 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 82 دۆلار و 37 سەنت بۆ 81 دۆلار و 89 سەنت بمێنێتەوە.