وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پێكهێنانی لێژنەیەكی پزیشكی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیكردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە 25-4-2023 رایگەیاند:لەسەر ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لەپێناو بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك (التهاب الصحایا ” Meningitis” لەنێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لێژنەیەكی پزیشكی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیكردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زانستی ڕێكارەكانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان و دەسنیشانكردن و چارەسەرییەكان و پێداویستیەكانی ڕەوشی ئەم نەخۆشییە لە نەخۆشخانەكانی منداڵان.