سه‌له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامی حه‌ولییه‌ی شاری كه‌ركووك، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ كه‌س بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ئازادی به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ڕووداوكه به‌هۆی تیژڕۆیی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان ڕوویداوه كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی به ئۆتۆمبێلێكی تردا كێشاوه.
ڕاشیگه‌یاندك له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه سێ هاووڵاتی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركووك له ماوه‌ی 3 رۆژی جه‌ژندا له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 16 كه‌سی تریش بریندار بوون.