سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

منداڵێكی یەک ساڵان لە سلێمانی بەهۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان بە هۆی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە گیانی لەدەستدا.

لەو بارەیەوە دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵە پێش ئەوەی بهێنرێتە نەخۆشخانەکەی ئەوان گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشید گوتیشی: کەسوکاری منداڵەکە درەنگ گەیاندویانەتە نەخۆشخانە و ساڵانە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ ئەو حاڵەتانەیان هەیە