پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٢١)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلئەهالی
بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و كارمەندانی ماڵپەر ِو ڕۆژنامەی ئەلئەهالی
بەبۆنەی (٢١)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی (ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلئەهالی) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و نووسەر و خوێنەرانی ماڵپەڕەكەتان دەكەین و، كار و بەرنامەی ڕۆژانەتان مایەی دەستخۆشییە، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەوپێش بچن.
(ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلئەهالی) كەناڵێكی دیكەی سەردەمیانەی ڕاگەیاندنە بە زمانی عەرەبی، كە سەركەوتووانە ئەركەكانی بەجێگەیاندووە و شانبەشانی كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری توانیویەتی خزمەتێكی زۆری ئەو بوارە بكات و جێپەنجەی دیار و بەرچاو بێ، بەو هیوایەین بۆ لەمەودواش وەك هەمیشە بەرپرسانە ڕۆڵی گرنگی خۆتان ببینن لە خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان.
لەم یادەدا جارێکی دیکە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی (ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلئەهالی) دووپات دەكەینەوە.
هەر سەركەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٣ـی٤ـی٢٠٢٣