چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پوتن و شازادەی جێنشینی سعوودیە تاوتوێی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس دەکەن

سەرۆکی رووسیا و شازادەی جێنشینی سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامندا و جەختیان لە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، لە دیارترینیشییان هەماهەنگییەکانیان لە چوارچێوەیە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان تاوتوێی وەبەرهێنانیان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە نێوان هەردوو وڵات کردووە، هەروەها دیدگای کارکردنیان لەگەڵ گرووپی برێکس و هەماهەنگیان لەنێو ئۆپێک پڵەس بۆ سەقامگیری بازاڕی وزەی جیهانی ئاڵوگۆڕ کرد.

هەروەها هەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو.

ئەمە لە کاتێکدایە ریاز و  مۆسکۆ دوو هاوپەیمانی سەرەکی ئۆپێک پڵەسن و لە دوایین رێککەوتن هاوپەیمانییەتیەکە بڕیاریدا لە دەستپێکی مانگی ئایاری داهاتووەوە رۆژانە ملیۆنێک و 649 هەزار بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە، کە هەریەکە لە سعوودیە و رووسیا بە تەنیا  500 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە.