سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمەریکا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سوودان چۆڵکرد

ئەمەریکا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە خەرتوومی پایتەختی سوودان چۆڵکرد و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان دەکات.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بە فەرمانی ئەو تەواوی ستافی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە خەرتوومی پایتەخی سوودان باڵیۆزخانەکەیان چۆڵکردووە و بۆ ماوەیەکی کاتیش باڵیۆزخانەیان داخست.

ئاماژەی بەوەشدا، شانازی بە ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکات کە توانیویانە بەسێوەیەکی پیشەگەرانە کارەکانیان ئەنجامبدەن و بەردەوام لەگەڵ هاوڵایانی ئەمەریکا و سوودان لە پەیوەندیدابن.

بایدن داواشیکرد هەردوو لایەنی شەڕ بەزووترین کات ئاگربەست رابگەیێنن و رێز لە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانیان بگرن و رێگە بدەن هاوکاری مرۆییان بگاتە دەست.