دوای ئاڵۆزییەکانی دوێنێی گوندی پەلکانە، ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگە بەرەو گوندەکە جووڵەی پێکرا، فەرماندەی هێزەکە دەڵێت، بۆ پاراستنی هاونیشتمانییان دەچنە ئەوێ.
ئەمڕۆ شەممە، نووری حەمەعەلی، فەرماندەی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە گوتی، هێزێکی پێشمەرگەیان بەرەو گوندی پەلکانە جووڵە پێکردووە.
فەرماندەی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە گوتیشی، هێزەکە بۆ پاراستنی هاونیشتمانییان جووڵەی پێکراوە کە لەوێ رووبەڕووی “ستەم” دەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی،هێزی پێشمەرگە نەچووەتە گوندەکەوە و رەنگە لە نزیکی گوندەکە جێگیر بکرێن. نووری حەمە عەلی ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لەسەر هێڵین بۆئەوەی هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک روونەدات.”
جووڵاندنی پێشمەرگە بۆ پەلکانە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان عەرەبی هاوردە و هاونیشتمانییانی ئەو گوندە دروستبوو.