لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 100 منداڵی عێراقی ژەهرای بوونە و تووشی هەوکردنی ریخۆڵە بوونە، هاوکات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئین ئەسیری منداڵان لە شاری مووسڵ رایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 112 منداڵ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە، کە بەهۆی خواردنی کۆڵان و سەرشەقامەکان ژەهراوی بوونە و تووشی هەوکردنی ریخۆڵە بوونەوەتەوە.
سەرچاوە پزیشکییەکە هەروەها رایگەیاندووە، زۆربەی ئەو منداڵانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە بە توندی ژەهراوی بوونە و هەندێکیشیان دووچاری وشکهەڵاتن بوونەتەوە.
هاوکات ئەو سەرچاوە پزیشکییە داوای لە دایک و باوکان کردووە، چاودێری منداڵەکانیان بکەن و رێگەیان پێ نەدەن هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی سەرشەقام و گەڕەک و شوێنەکانی یاریکردنی منداڵان بەکاربهێنن.