هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان) درۆنێکیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە باشووری کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە خێرایی چوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.
هاوپەیمانان دووپاتیشیکردەوە، درۆنەکانیان زانیاری هەواڵگری گرنگ دەدەنە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لە ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی داعشیش چاودێری ناوچەکەیان پێدەکرێت.
راشیگەیاند، هاوپەیمانان راوێژ و هاوکاری دەدەنە هێزی هاوبەشەکانیان لە عێراق و سووریا بۆ دڵنیابوونەوە لە کۆتاییهێنان بە داعش.
ئەم راگەیەندراوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەکاتێکدایە کە میدیا عێراقییەکانی نزیک لە ئێران باس لەوەدەکەن، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بە مووشەک خراوەتە خوارەوە.