– هەولێر:
لە دەڤەری بارزان هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان تەندروستیی جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، هاووڵاتییەکی گوندی “سۆسێ” بە ناوی “ئەیاد عبداللە حاجی” لە سنووری دەڤەری بارزان لە شاخ کەوتە خوارەوە و برینداربوو.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە بەشی فڕۆکەوانی هەولێر، بە هێلیکۆپتەر بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە جێگیرە.