سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ته‌ندروستی عێراق: تاقیگه‌ی چاودێری ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

 

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كاری له‌پێشینه‌یان دابینكردنی ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ و فریاكه‌وتنه‌كانن‌ له‌ناو بودجه‌ی 2023دا و دان به‌وه‌دا ده‌نێن تاقیگه‌ی چاودێریی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ساڵح حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، ئاشكرایكردووه‌، پرسی ده‌رمان گشت پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی كۆمپانیای گشتی كیمادیای ده‌رمان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆمپانیاكه‌‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گشت پارێزگاكان ده‌بێت.

حه‌سناوی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ تاقیگه‌ی چاودێری ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی له‌بواری ده‌رماندا ئه‌نجام داوه‌ و وەزارەته‌كه‌یان بڕیارە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئەو سەختی و گرفتانەدا زاڵ بێت کە رێگری لە ئامرازەکانی دابینکردنی دەرمان بۆ کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکەن.

پێشتریش سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، حکومەتی عێراق دان بە کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستان دا دەنێت.