بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی 2ـــی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا وەڵامی چەواشەكارییەكەی مەڵبەندی هەولێری ینك دەداتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
وەڵامێك بۆ چەواشەكاریەكەی مەڵبەندی هەولێری ینك
مەڵبەندە بێئاگاو قین لەدڵەكەی هەولێری ینك لەڕاگەیەنراوێكی چەواشەكارانەیاندا هەندێك دێڕی بوغزاویان ڕیزكردوە،كەوادیارە خزمەتە بەردەوامەكانی حكومەت و گەشانەوەی هەولێر و خۆشەویستی خەڵكی بۆ سەرۆكی حكومەت بەتەواوی سەغڵەتی كردوون، بەجۆرێك كە بەرچاویان ڕەش بووەو شێوازی ئاخاوتنیشیان بیرچۆتەوە هەربۆیەش جگە لەچەواشەكاری هیچیتریان لەهەگبەدا نەماوە.
چۆن ڕوتان دێت بڵێن خیانەتمان نەكردوە؟…!
لەكاتێكدا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی هەمو خەڵكی كوردستانەوە لە 16 ئۆكتۆبەر نیوەی خاكی هەرێمتان فرۆشت و ئەوكات شانازیشتان بەو خاكفرۆشیەتانەوە دەكرد،خیانەتێكی سەلمێنراو بە وەسیقەی ئیمزاكراوی دەیان ئەندامی سەركردایەتیتان.
ئەو وەسیقەیەی كەلەتكە سەرۆكەكەتان دوای نۆشكردنی دووسێ تایگەری پڕ لەحەب، بەرزی كردەوە،كەچی دروشمی كوردستان یان نەمان دەڵێتەوەو كوردایەتیمان پێ دەفرۆشێت.
كارو پیشەی ئێوە ڕونە بۆ هەمو خەڵكی كوردستان كەجگە لەخیانەت و خاك فرۆشی و چەواشەكاری و ملكەچی هیچیتر نیە،بەڵام پێمانخۆشە هەندێكیتان بیربێنینەوە تا چاووڕوتان نەبێت جارێكیتر دەم بكەنەوە.
-مستەفا سەلیمی ڕادەست دەكەن و لەسێدارەی دەدەن.
– لەهەورامان و گەرمیان و سلێمانی بەچاوساغی ئێوە كادیرانی پەكەكە دەكرێنە ئامانج و ڕۆژانە دەكوژرێن.
– دەتانویست زوڵمی ڕۆژگار لەمەزڵوم عەبدی بكەن و میوانەكەتان بفرۆشن.
– لەهەموشیان قێزەونتر لەناوجەرگەی ئەو هەولێرەی كەئێستا دەتانهەوێ چەواشەكاری تێدابكەن،لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا (عەقید هاوكار) و خێزانەكەتان كردە ئامانج.
– هەرچی وەبەرهێنەری سلێمانیە لەترسی سەرانەوەرگرتنی ئێوە شاریان جێهێشتوەو سەری خۆیان هەڵگرتوە.
– بەهۆی گەندەڵیەكانتان و بردنی داهاتی سنورتان لەلایەن ئەوەی پێیدەڵێن ئیدارەی گشتی، هاووڵاتیانی ئازیزمان لەنۆرەی موچە لەبەردەم بانكە بەتاڵەكانتاندا دەمرن.
– گوێ لەلیدوانی سەرانی شیعە و ئاغاكانتان بگرن ئینجا حاشا لە مەیلی چەندبارەی جاشیەتیتان بۆ بەغدا بكەن،كەلەوەشیان ناشیرین و دەستبەتاڵ دەرچون.
– ئێمە لەسەرچاوەی ڕقتان بەرامبەر بە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم تێدەگەین.
كاتێك جەنابی سەرۆك وەزیران پێتان دەڵێت شەرمە ناتوانن ئیدارەی شارەدێیەك بكەن بۆ بەڕقەوە پەلاماری دەدەن لەكاتێكدا ئاماری دزی و ڕاو و ڕوتی دەروازە سنوریەكانتان ڕاستیەكانمان پێدەڵین.
– سەرۆك وەزیران ڕوی ڕەشی تیرۆرستان لەشەهیدكردنی (عەقید هاوكار) دەخاتەڕوو.
– پێتان دەڵێت دەستی پیسی حیزب لەفرۆكەخانە و دامودەزگای حكومەت بكشێننەوە.
– لەسەر ناحەق مجامەلەتان ناكات و پێتان دەڵێت بوەستن و هێڵە سورەكان چیتر مەبەزێنن.
كەچی ئێوە هەر بەڕبەی تەقتەق دەیپێون و فێری حوكمڕانی نابن.
سەرۆكی حكومەت خەریكی دەوڵەتداری و بنیاتنانە ئێوەش لەسەر ڕێگا خەریكی حەپەو چەقە و نەڕەن.
پێشینان ڕاستیان فەرمووە “لەگەڵ ………. كەوتینە چاڵ”.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی 2ـــی پارتی دیموكراتی كوردستان