لەسەر ئاوە روونەکانی دەریاچەی ئینلێ لە ویلایەتی شان لە میانمار، بەلەمی ماسیگرەکان وەستاون، چونکە خاوەنەکانیان هەندێکجار رووەکی ئێلۆدیای ئاوی کۆدەکەنەوە کە لە باخەکانیاندا بەکاریدەهێنن، هەندێکجاریش ئەم ماسیگرانە تۆڕ بۆ ماسیگرتن دادەنێنەوە لە ئاوەکانی دەریاچەکەدا.
ناوچەی شان سەوز هەڵدەگەڕێت، وێنەی ئەم گردانە سەردەمانێک بۆ گەشتیاران لە میانمار سەرنجڕاکێش بووە، کودەتا سەربازیەکەی دووساڵ لەمەوبەری میانمار و هاتنی پەتای کۆرۆناش، بوونەتە هۆی نەمانی گەشتیار بۆ ئەو شوێنە.
تیمی کەناڵی BBC لە میانمار چاویان بە ماراکیبی کەوت، کە ئەندامی نەتەوەی ئینتای ناوخۆییە، بە تیمی کەناڵەکەی گوت، ئەوان یەکەم کڕیاری بیانی بوونە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا بینیویانە، هەروەها گلەیی ئەوەی کردووە کە هیچ شتێکی نەدۆزیوەتەوە کە خۆراکی ئەندامانی خێزانەکەی پێ بدات.
خاوەن بەلەمەکانی دیکەش گلەیی لە نەمانی گەشتیار دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە دەریاچەکەدا مەیلی ماسی گرتن دەکەن،
مەراکیبی نیگەرانی قووڵی خۆی بۆ BBC، دەردەبڕێت و دەڵێت: “ئێمە بە ئازادی راهاتبووین، دواتر لەناکاو هەموو شتێک کۆتایی هات، ئێستا گەنجان لە کودەتاکە توڕەن”.
بەپێی یاسا نوێیەکان، هەرکەسێک لێدوانی نەرێنی لەسەر ئەدای حکومەتی سەربازی بدات، سزا دەدرێت.
بەپێی گوتەی BBC، داڕمانی گەشتیاری کاریگەری کارەساتباری لەسەر ئابووری ناوخۆیی میانمار هەبووە، ئەمەش لەو هۆتێلەدا دیار بوو کە تیمەکە لێی مابوونەوە، هەروەها لە ناوچەکەدا کارەبا نەبوو بۆیە خاوەن هۆتێلەکان دەبوو ئێواران مۆلیدە بەکاربهێنن.
لە ئێستادا کەرتی بانکی لە میانمار بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، دراوی ناوخۆیی جیاوازییەکی گەورەیە لە نێوان بەهاکەی لە بازاڕی رەش و بەهای فەرمیدا هەیە.