چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەمرۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

رۆژی 5-4-2023  وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە. 
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی4ی2023، مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن،خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت. 
هەر لە خشتەكەدا هاتووە كە لە ڕێكەوتی  2023/4/20 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار كۆتایی دێت.