وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، له‌گه‌ڵ ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرد:
1- پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، کە تیمی هەردوو وەزارەت کۆنووسی خۆیان لەوبارەیەوە دەنووسنەوە.
2- پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیاجۆریی و سەرپەرشتی پەروەردەیی بەمەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.
3- پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی راهێنەری پەروەردەیی.
4- پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری.
لای خۆشیەوە وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە و پرۆسەی خوێندن دوپاتکردەوە و بەڵێنیدا هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتی ئەو کەرتە درێغی نەکەن