بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە ڕۆژی یەكشەممە 16/4/2023، دەركراوە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە، تێیدا چەند بڕیارێكی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل دەركراوە و ئاماژە بەوە دراوە، مەرجەكانی سەلامەتیی و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلی هاوردەكراو، هەموار كراوەتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە:
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژماری 6ی ساڵی 2009 و دوا بەدوای ڕێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021 و ئاماژە بە كۆنووسی كۆبوونەوەی نێوان ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و كۆنووسی كۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، بڕیارمان دا بە دەرچواندنی ئەم ڕێنماییە:
ماددەی یەكەم:
یەكەم هەمواركردنەوەی بڕگەی یەكەم لە ماددەی 7 لە ڕێنمایی سەرەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:
ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو دەبێت ئەم كەموكوڕییانەی خوارەوەی نەبێت:
1 – ژێرئاوكەوتوو، سووتاو و بڕاوە نەبێت.
2 – شاسی بڕاوە نەبێت.
3 – توكمەی دەرگا، یان بانی بڕاوە نەبێت.
4 – گشت ئێرباگەكانی پێش تۆماركردن كار بكات.
دووه‌م: زیادكردنی خاڵه‌كانی (7 و 8 و 9 و 10) له بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی 7 له ڕێنمایی سه‌ره‌وه و به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه:
7 – له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆمه‌ڵگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به شێوه‌ی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به پشتبه‌ستن به پاشكۆی (هـ) له ڕێنمایی گرێبه‌سته حكوومییه‌كان ژماره(2)ی ساڵی 2016 دروست ده‌كرێ و ده‌به‌سترێته‌وه به به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
8 – لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و ئابووری لە چوارچێوه‌ی ئیداری و ته‌كنیك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه داده‌ڕێژن و به به‌یانێك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
9 – هه‌مان لیژنه‌ی هاتوو له خاڵی 8ی سه‌ره‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌كات و باشترین هه‌ڵده‌بژێرێ.
10 – جێبه‌جێكاری پڕۆژه به‌لایه‌ن كه‌م ده‌بێ رێژه‌ی 20%ی داهات بداته گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده 9 خاڵی 3 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
3 – بڕوانامه‌ی (coc) بۆ ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو ده‌بێ له‌و وڵاته‌ی كه لێی هاورده كراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، یان له خاڵه سنوورییه‌كانی بكرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: كار به هیچ ڕێنمایی و به‌یان و بڕیار و نووسراوێك ناكرێ دوای كه‌وتنه‌به‌ركاری ئه‌م ڕێنماییه.
دووه‌م: ئه‌م ڕێنماییه له رۆژی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.