نوسینی: قانع هولان
هەستام لە خەو سەیری سەعاتەکەم کرد سەعات هەشت و بیست دەقەبوو، باش بوو کاتم مابوو، چونکه قەراربوو سەعات نۆی ئەم بەیانیە لە لۆکه یشنی فیلمەکە دووبارە ئامادەبم. هەستام جلەکانم لەبەرکردو چومە بەر ئاوێنەکە و قژم شانە دەکرد،دایکم لە موتبه قەکە دەرکەوت بە سینێ وقوریه کەی هاتە لامەوەو وتی: ئەی ماشااللە لێبی شێرەکوڕەکەم، سپاس بۆ خوا کە نەمردم تۆ بوی بە ئەکتەر، منیش لای دەرودراوسێ و کەسوکار سەرم بەرزدەبێت.
قومێک چام خوارد و دەستی دایکمم ماچ کرد، بۆیە بەپەلە خۆم ئامادەکرد و لەماڵەوە دەرچوم کەگەیشتمە شوێنی تەصویرەکە
زیاتر لە چل کاستنی لێبوو. هەر کە دەرکەوتم یەک یەک ڕویان وەڕگێراو و ئیشارەتیان بە لای مندا دەکرد.
منیش خۆم ڕێک کردەوە و بەخۆم وت دیارە زۆر سەرنجڕاکێشم، بۆیە بە خۆشحاڵیەوە وتم: بەیانیتان باش ئەزیزانم.
کەس وڵامی نەدامەوە تەنیا سەیریان دەکردم و هه ندێكیان پێدەکەنین،
دەنگێکی توڕەو بەرز وڵامی دایەوە کە دیاربوو دەنگی دەرهێنەرەکەبوو وتی: ئەک بەیانیت نەباش…ئەوە دوێنی جلی نواندنەکەت دڕابوو بۆ پێتنەوتین بۆ ئەوەی بیدورینەوە، ئه مڕۆ کاتمان لەدەست نەچێ.
ئەوەتا ئەوکچە داماەوە کە ڕۆڵی کانگرۆکە دەبینێت بەزەحمەت دەرزی و دەزووی پەیداکردوە دەی دورێتەوه.
کچەکە کە خەریکی دورینەوەی جلەکەم بوو، بە پۆزێکەوە سەیری کردم و وتی: ها بیگرە خۆ خەیاتی ماڵی باوانت نیم…ئیتر ئەم کێشانە بۆ ئێمە جێمەهێڵە تێگەیشتی کەرە گیان
هەمویان پێکەنین.
منیش بە شەرمەوە جلەکەم وەرگرت و خەریکی لە بەرکردنی بەرگی کەرەکە بوم.. ئاخر ئەم فیلمە باس لە دونیای ئاژەڵان دەکات. منیش بە هەزار واستەو پاڕانەوە دەوری کەرم پێ بەخشراوە.
وە دڵنیام کە فیلمە پەخش کرا دایکم هەرگیز ڕووی من نابینێ کە بزانێ چۆنم و کامەم و بۆ شانازیم پێوە دەکات لای خزم و دەرودراوسێکانی.
وتم: کاکەی دەرهێنەر من خەتام نیە کە بەرگی کەرێتیکەم دوێنێ دڕاوە و پێم نەزانیوە. چونکه کاکی شێر و دادەی کانگرۆ شەق شەقێنتان پێدەکردم،بۆیه لەتاو ئازار نەمزانیوە کە بەرگەکەی بەرم دڕاوە.
دەرهێنەرەکە کە خۆشی ڕۆڵی شێرەکەی دەبینی چاوی بزکردبوو و،
وتی: تۆ تانەم لێ ئەدەی سەگ بابی بێ ئەدەب.
بەتوڕەییەوە شەقێکی وەشان بۆم، منیش قاچم گرتوو بهسهر زهویمدادا و پاشانیش زلهیهكیشم لیدا
دەرهێنەرەکە وتی ئەو چۆن وێرایت دەست لەمن بەرزکەیتەوە ..؟!
منیش پێکەنیم و ڕاست بوومەوە و،
خۆم تەکاند و وتم: کاکەی دەرهێنەر ئەوە بۆیە جورئەتم کرد دەستت لێبەرزکەمەوە چونکه، بەرگی شیرەکەت لەبەر نەکردبوو.
ویستم بڕۆم دەنگی کچەکەی کە ڕوڵی کانگرۆکەی دەبینی هات و
وتی: کاکی کەر. ببورەکاک هەستیار گیان مەڕۆ. دەوری شێرەکە ببینە
منیش سەیری دەرهێنەرەکەم کرد کە جورئەتی نەبوو هیچ بلی، پێکەنینم هات،
ئیتر بێ ئەوەی کەس هیچ بڵێ ڕۆیشتم. .