ئێوارەی ئەمڕۆ 15ـی 04ـی 2023، لە گوندی ئاغوڵانی سەر بە ناحییەی کەورگۆسک، دوو بنەماڵەی دانیشتووی ئەو گوندە لەسەر کێشەی زەویوزار بووەتە دەمەقاڵەیان و پاشتریش تەقە لەنێوانیاندا ڕوو دەدات، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دەستبەجێ مەفرەزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، تەقەکەران کە پێکهاتبوون لە 8 کەس دەستگیر کران.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان