ئەمڕۆ شەممە (15ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مامۆستا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەگەری هەیە ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بکەوێتە رۆژی هەینی، بۆیە بە گوێرەی فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2010 دەرکراوە و لە ساڵی 2017 دووپاتی لەسەر کراوەتەوە، ئەوا له رووى حوكمهوه؛ نوێژى جهژن سوونهتى موئهكهدهيه و نوێژى ههينيش فهرزه؛ فهرزيش لانابرێت بههۆى سوننهتهوه بێ بوونى بهڵگهى راست و دروست.
مامۆستا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتیشی “بە گوێرەی فەتواکە جهژن و ههينى؛ دوو دروشم و پهرستشى تايبهت و جياوازن و نابنه جێگرهوهى يهكترى و باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف و راجیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بكەن”.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی هەینی و لە یەکەم رۆژی جەژنەکانی رەمەزان و قورباندا لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان، موسوڵمانان دوای رۆژهەڵاتن، پێکەوە نوێژی جەژن ئەنجامدەدەن و لەلایەن مامۆستایانی ئایینیشەوە گوتاری جەژن دەخوێندرێتەوە