پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

ئەمشەوی چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە تیمەکانی تەندروستیی ئامادەن بۆ فریاگوزاری هاووڵاتییان، ئاماژەشی بەوە داوە كە خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە گوندی سێلکێ لە دەڤەری بارزان نەبووە.

راگەیەندراوەكە لە زاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی گواستووەتەوە كە بە وردی چاودێری دۆخی کەشوهەوا دەکەن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ڕاسپێردراون بۆ بە هاناوەچوونی هاوڵاتییان، دەشڵێ خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە گوندی سێلکێ لە دەڤەری بارزان نەبووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران لەسەر هێڵن بۆ هەر پێویستی و پاڵپشتییەکی زیاتر بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە کاتی روودانی لافاو لە هەر شوێنێک