پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار چەندە؟

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كەمێك بەرزبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح لە بەغدا،نرخی هەر 100 دۆلارێك بە 144 هەزار و 250 دینار تۆماركرا، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ دووشەممە نرخەكەی 144 هەزار و 100 دینار بووە.
هەروەها لەشاری لەهەولێریش نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 143 هەزار و 500 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 142 هەزار و 500 دینار بۆ 100 دۆلارێك.