د. کانی عەلی:هۆی شەوکوێری زیاتر لەبەر گرفتی تۆڕی چاوە

ئەژین عەبدوڵا – هه‌ولێر

شەوکوێری حاڵەتێکە، چاو بەبێ ڕووناکایی نابینێ یان بە زەحمەت دەوروبەر دەکاتە دی.
هەموو مرۆڤێک بە شێوەیەکی ئاسایی، لە تاریکیدا چاوی کەمبین دەبێ؛ دکتۆرە کانی عەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو جەخت دەكاتەوە كە شەوکوێری زیاتر لەوەی نەخۆشی بێت، نیشانەی نەخۆشییە.

د. کانی عەلی لە بارەی شەوكوێرییەوە دەڵێت: زیاتر بە ھۆی کێشەکانی تۆڕی چاوەوە پەیدا دەبێ و، دەبێتە ھۆی کزداگەڕانی بینایی لە شەودا یان کاتێک ڕووناکی کەمە.
ئەو پزیشكە هۆكارەكانی شەوكوێری ڕوون دەكاتەوە:

  • ئاوی ڕەش و هەڵکشانی فشاری ئاوی ناو چاو؛
  • ئاوی سپی و تەڵخداگەڕانی هاوێنەی چاو؛
  • ھەوکردنی خانە ڕەنگییەکانی تۆڕی چاو؛
  • تووشبوونی تۆڕی چاو بەھۆی شەکرەوە؛
  • کەمداگەڕانی ڤیتامین ئەی کە یەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکییەکان بۆ بینایی و خانەکانی تۆڕی چاو؛
  • تێکچوونی دووربینی.

چارەسەر چییە؟
ھەر حاڵەتێک و چارەسەری تایبەتی خۆی ھەیە، بەپێی ھۆکارەکەی:

  • وەرگرتنی ڤیتامین ئەی؛
  • گۆڕینی چاویلکە (عەینەک)؛
  • دەرمانی کەمکردنی فشاری چاو؛
  • نەشتەرگەریکەدنی ئاوی سپی.
ھەواڵی زیاتر