بەشێكی ڕۆژووەوانان، دوای بەربانگكردنەوە و نانخواردن دادەهێزرێن و، خەو دایاندەگرێ و، شه‌که‌ت و بێهێز دەكەون؛ پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن کە ئەو داهێزران و بێهێزکەوتنە رەنگە نیشانەی چەند شتێک بێ؛ ئەو كەسانەی هەست بەو جۆرە بێهێزیە دەكەن، ئامۆژگاریی پزیشکی لە بەرچاو بگرن؛ نابێ پرسەپزیشکانە پشتگوێ بخەن.
دکتۆر کامه‌ران رسووڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕوونی دەكاتەوە كە داهێزران و خه‌واڵوویی و شه‌که‌تی و بێهێزی و هیلاککەوتنی دوای دەمکردنەوە (بەربانگکردنەوە)، دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوه و زۆر رۆژگەوان گیرۆدەی دەبن.
لێرەدا چەند هۆكارێكی گرنگی تایبەت بەو بێهێزییە دەیخەینە ڕوو:
1 ــ هەڵمەوقووتکردنی چێشتی چەور و شیرین بە هەنگۆپەڵە؛ واتە خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌ور و شیرین، به پهلهپەل له کاتی به‌ربانگدا؛
2 ــ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان؛ چونکه بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌ده و کۆئه‌ندامی هه‌رس؛
3 ــ دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ی ناو خوێن؛ سەرەتا ئاستی گلۆکۆز به‌رز ده‌بێته‌وه به‌خێرایی و دوای که‌مێک دادهبهزێتەوە به هۆی بەسەرداڕژرانی ئه‌نسۆلینێکی زۆر؛
٤ ــ هیلاککەوتن له ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی ڕۆژوو؛
٥ ــ کۆنیشانه‌ی پڕداگەڕانی گه‌ده دوای نانخواردن؛
٦ ــ وشکداگەڕانی له‌ش لەبەر نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نیی بێمزەڕەت؛
7 ــ که‌مجووڵه‌یی و دانیشتن یان پاڵکه‌وتن و نەجووڵان له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا؛
8 ــ بەدخۆراکی و کهمداگەڕانی رێژەی ڤیتامین و کانزا؛
9 ــ هۆکاری ده‌روونی: فشار و دڵه‌ڕاوکێ و خەمی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی؛
10 ــ خواردنی ده‌رمانی فشارخوێن و نه‌خۆشینی شه‌کره و نه‌خۆشیه‌کانی تر به شێوازێکی هه‌ڵه؛
11 ــ شه‌که‌تی و بێهێزکەوتنی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ وه‌ک تێکچوونی رێژەی هۆرمۆنه‌کان و، که‌مخوێنی.
نیشانه‌کانی خه‌واڵوویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ؛ دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی لەو چەند خاڵەدا دەیانخاتە ڕوو:
1 ــ بێهێز و بێتاقهتکەوتن، پاش بهربانگکردنەوە
2 ــ سه‌رئێشه و گێژی و سه‌رسووڕان
3 ــ ته‌مه‌ڵی و، کەمهازی و بێتاقەتی لە کاردا
٤ ــ خه‌واڵوویی و باوێشکدانی به‌رده‌وام
٥ ــ زوو هیلاککەوتن دوای سووکەجووڵهیەک
٦ ــ له‌رزین و ئارهقەکردن و دڵەکوتە
7 ــ هه‌ستکردنەوە به برسیه‌تی به خێرایی
8 ــ تووڕه‌یی و دڵته‌نگی
9 ــ ئارهقەکردنی زۆر
پێویستە ڕۆژگەوان ئەوە بزانێت كە ده‌ستنیشانکردنی هه‌ر هۆکارێکی نه‌خۆشی و چاره‌کردنی به پێی توانا پێویستە و، جەختیش دەكەینەوە كە پێویستە ڕێنماییه گشتییه‌کانی خۆراکی بێوەی رەچاو بکەن لە مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زاندا.