رۆژنامەی هەولێر دوایین ئامار و زانیاری نوێ لەسەر خولی پلەیەکی کوردستان دەخاتە ڕوو

خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان کۆتایی هات و هەریەک لە یانەکانی هەولێر و ڕانیە گەیشتنە خولی نایابی کوردستان، یانەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولەکە، یانەی سلێمانیش کە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا یاری پاشکۆ لەگەڵ یانەیەکی خولی نایاب دەکات، یانەکانی زانکۆی جیهان و برادۆستیش دابەزین بۆ خولی یانە پلە دووەکان، ڕۆژنامەی هەولێر دواین ئامارەکانی خولەک بڵاودەکاتەوە.

ئامارەکانی خولەکە

لەدواین گەڕەدا بیست و چوار گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٨ یاریی ئەم گەڕەدا ٢ لێدانی سزا هەژمار کرا، سلێمانی زۆرترن گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمارکردووە ٣٣ گۆڵ، هەولێر و ڕانیە زۆرترین یارییان بردۆتەوە کە  ٩ یارییە، برادۆست ٤٩ گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە زۆرترینە، بروسک زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە ١٠ یارییە، دوای تێپەڕبوونی ١٩ گەڕ لە ١٥٢ یاریدا٣٥٤ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،٦ گۆڵە،  برادۆست زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٣ یارییە لەم وەرزەدا ٤٢ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمارکراون، گۆڵپارێزی هەولێر ئەحمەد ڕێبوار زۆرترین کلین شیتی هەیە کە توانی لە ١٠ یاریدا گۆڵەکەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.

ڕیزبەندی کۆتایی خولەکە 

١- هەولێر ٣٤خاڵ لە ١٧ یاری

٢- ڕانیە ٣١ خاڵ لە ١٧یاری

٣- سلێمانی ٣١ خاڵ لە ١٧ یاری

٤- ڕزگاری ٣٠ خاڵ لە ١٧ یاری

٥- شۆڕیجە ٢٦ خاڵ لە ١٧ یاری

٦- کۆیە ٢٦ خاڵ لە ١٧ یاری

٧- سێمێل  ٢٤ خاڵ لە ١٧ یاری

٨- خاک ٢٤ خاڵ لە ١٧ یاری

٩- پیشەسازی ٢٤ خاڵ لە ١٧ یاری

١٠- قەڵادزێ  ٢٢خاڵ لە ١٧ یاری

١١- بازیان ٢٢ خاڵ لە ١٧ یاری

١٢- بابان ٢١ خاڵ لە ١٧ یاری

١٣- خانەقین ١٩ خاڵ لە ١٧ یاری

١٤- بروسک ١٩ خاڵ لە ١٧ یاری

١٥- هەڵۆ ١٩ خاڵ لە ١٧ یاری

١٦- ڕەواندز ١٤ خاڵ لە ١٧ یاری

١٧- زانکۆی جیهان ١٢ خاڵ لە ١٧ یاری

١٨- برادۆست ٨ خاڵ لە ١٧ یاری

ڕیزبەندی کۆتایی گۆڵکارانی خولەکە: 

١- محەمەد حەمید – یانەی خاک ٩ گۆڵ

٢- شادومان سەباح – یانەی سلێمانی ٩ گۆڵ

٣- دانیار ئیسماعیل – یانەی سلێمانی ٨ گۆڵ

٤- یادگار ئیبراهیم – یانەی بازیان ٧ گۆڵ 

٥- هۆگر حوسێن – یانەی هەولێر ٧ گۆڵ 

ئەم وەرزە خولەکە بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و بڕیاردرا سێ یانە دابەزن بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی کوردستان، کەبریتی بوون لە یانەکانی گارە، برادۆست، زانکۆی جیهان، دوو یانەی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمیش سەربکەون بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان کە ئەوانیش یانەی هەولێر بەپلەی یەکەم کە بووە پاڵەوانی خولەکە یانەی ڕانیەش بەپلەی دووەم بۆ یەکەمجار لەمێژووی خۆی سەرکەوت بۆ خولی نایابی کوردستان، و یانەی سلێمانیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و لەگەڵ یانەی پلە چواردەیەمی خولی نایابی کوردستان لە یاری پلەی ئۆف بەیەک دەگەن و براوەیان لە خولی نایابی کوردستان یاریدەکات، بڕیاریش دراوە ئەم یارییە دوای تەواو بوونی خولی نایابی کوردستان لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت.

ھەواڵی زیاتر