سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی خاڵی.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 04ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ـی خاڵی.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی