چیرۆکی خاتونه‌ پیره‌ كه

لە کەنار شەقامێکدا لەهەمان شوێن کە قەراربوو سەعات یانزە دوو بارە یەکتر ببینین وەستابوم چاوەڕێی لاڤینم دەکرد کە ڕۆژی پێشوو لەم شوێنەدا بینیم و هەستمان بۆ یەکجوڵا و یەکمان پەسەند کرد. کچێکی ناسک و لەسەر خۆ و ڕووخۆش بوو.

بۆ ماوەیەکی کورت قسەمان کردو خۆمان بە یەکتر ناساند و وتم: من ناوم ڕۆژە یە. ئەوێش وتی: من ناوم لاڤینە. لاڤین پاشان وتی ببورە من کاری بە پەلەم هەیە دەبێ بڕۆم ئەگەر ویستت من سبەی سەعات یانزدە لەم شوێنە دەبم هیوادارم تۆش بێت،
بۆ ئەوەی پاشان لە کافتریایەکدا دانیشین و یەکتر باشتر بناسین.
هەر بۆیە بە خۆشحاڵیەوە ئه‌مڕۆ
پینج دەقە زووتر لە کاتەکە هاتبوم، چونکه‌ تامەزرۆ بوم بیبینمە، دە دەقە لە کاتەکە تێپەڕیبوو ژنێکی بە تەمەن هات وتی: کوڕی خۆم خوات لێ ڕازیێت چاوم زۆر بە جوانی نابینێت خێرت دەگات لە شەقامە کە بمپەڕێنەوە.
منیش سەیرێکی شەقامەکە کرد کە ئۆتومبێلی زۆر پیادە دەڕۆشت. سەرنجی ئەملاوئوه‌ولام دا لاڤین دیار نەبوو. بۆیە دەستی خانمە پیرەکەم گرت و وتم: بەچاوان دایە گیان فەرموو با بپەڕینەوە.باشتربوو بەمنت گوت، چونکه‌ بەڕاستی بۆ پەڕینەوە مەترسیدارە.
خانمە پیرەکە وتی: قوربانت بم ڕۆڵەگیان تۆش وەک کوڕەکانم فەرقت نیە.
بە وریایی و لەسەرخۆ پەڕاندمەوە و دەستمبەردا وتم:تەواو دایەگیان ئێستا من بڕۆمەوە شوێنەکەی خۆم.؟
خانمە پیرەکە وتی: جارێ مەڕۆ. دەستی کرد بە باخەڵیاو و کاغەزێکی دەرهێنا و نیشانیداشم وتی: ئەو کاغە زە ناونیشانی دەرمانخانەی (پاک) تیانوسراوە بزانە کامەیە لەم دووکانانە،وتم: ئەزانم دایەگیان بڕۆ لەو فەرعەی یەکه‌مە،هەموو دووسەد مترە بەلای ڕاستدایه‌.. بمبورە من دەبێت بڕۆمەوە شوێنەکەی خۆم چونکه‌ چاوه‌ڕێی کەسێکی ئازیزم دەکەم.
خانمە پیرەکەوتی: باشە بڕۆ یاخوا عەمرت درێژبێت عەزیەتم دایت…بڕۆ بڕۆ خوات لەگەڵ
منیش، دەممبرد و دەستیم ماچ کرد ویستم بڕۆم کە خانمە پیرەکە دەستی کرد بەکۆکین و کەوت، گەرامەوە بۆلای وتم: دایە گیان ئەوە چیبوو بۆ واتلێهات. هەڵم گرتوو چومە ژێر باڵی
خانمە پیرەکە وتی: کوڕم بڕۆ بەلای کاری خۆتەوە من باش دەبم هەرتۆزێکە، خەمت نەبێت.
وتم: دایەگیان دێم لەگەڵت دەتبەم بۆ دەرمانخانەکە.
ڕێکەوتین و بردم و لە وشوینه‌ تەسلیمی کارمەندە
کانی دەرمانخانەکەم کرد.
وتیان: کاکە گیان بێخەمبە بەجێی بێڵە لای ئێمە.
سەیری کات ژمێرەکەم کرد بیست و دوو دەقە لای دابوو لە پێنج..
بە پەلە گەڕامەوە ئەوشونێنەی بڕیار بوو لە گەڵ لاڤین یەک ببینین، بەوردی سەرنجمدا ئەوکچە دیار نەبوو.
خۆشحاڵبووم کە لاڤین پێشم نەهاتوە هەر خۆم زوتر هاتوم چاوەڕێکەم. بەدەم ڕوانینمەوە بینیم پارچەیەک کاغەز لە ژێر پێمە ئەوە زیاتر بۆمن جێی سەرنج بوو بینیم نوسرابوو ڕۆژە،
بۆیە دانەویمەوە و کاغەزەکەم هەڵگرد و خوێندمەوە و بینیم نوسرابوو ئەگەر هاتی ئەم نوسینەت بینی باشتر،ئەگەریش نەهاتی ئەوە گرنگ نیە. ڕۆژە تۆ درۆت کرد و کەسێکی نابەرپرسیاری و بێمنەتی،بەداخەوە کە بێمنەتی نەمزانی درۆزن و ئیهمالیشی. بەڵام بۆ من باشتر بوو کە زوو بۆم دەرکەوت کە کەسێکی گونجاو نیت خوات لەگەڵ هەرگیز نامبینیتەوە.
زۆڕ سەخت بوو و دڵم زۆر تەنگ بوو. ئەو هەرگیز نەیزانی بۆچی من لەوکاتەدا لەو شوێنە نەبوم.
پەریمەوە بۆ دەرمانخانەکە بزانم خانمە پیرەکە چی بەسەرهات و بزانم تەندروستی باش بوە،ئەویش لەوێ نەمابوو.
بەداخەوە لەو ڕۆژەوە ئیتر نە لاڤینم بینیەوە و نە خانمە پیرەكه .

ھەواڵی زیاتر