پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت واژوو دەكرێت

لە میانی 24 كاتژمێری داهاتوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی نەوت رێككەوتنێك واژوو دەكەن.
بێوار خنسی ، راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری داهاتوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی نەوت رێككەوتنێك واژوو دەكەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكرێت.
بێوار خنسی ئاماژە بەوەدا لەنێو پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراقدا، ئەوە جێگیر كراوە كە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رەوانە بكات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم نەنێردرێت كێشە بۆ پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق دروست دەبێت.