بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، زۆر زیاترە و زۆرترین رێژەی بارانبارینیش لە پارێزگای سلێمانی بووە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ کە تاوەکو یەکی نیسان تۆمارکراوە، لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە و كەمترین رێژەش لە پارێزگای هەولێر بووە: پارێزگای هەولێر (196.4) ملم، پارێزگای سلێمانی ( 587.7 ) ملم، پارێزگای دهۆك (303.1) ملم، پارێزگای كەركوك (217.5) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (416.5) ملم بووە.
كۆی بارانبارینی پارساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە: پارێزگای هەولێر(233.2) ملم، پارێزگای سلێمانی (377.7) ملم، پارێزگای دهۆك (176.3) ملم، پارێزگای كەركوك (104.4) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (374.2) ملم بووە.
جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ پارساڵ بە ملم تاوەكو یەکی نیسان: پارێزگای هەولێر (36.8) ملم، پارێزگای سلێمانی (210) ملم، پارێزگای دهۆك (126.8) ملم، پارێزگای كەركوك (113.1) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (42.3) ملم بوو.
كۆی گشتی ڕێژەی بارا بارینی پار ساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: پارێزگای هەولێر (303.1) ملم، پارێزگای سلێمانی (434.6) ملم، پارێزگای دهۆك (249.3) ملم، پارێزگای كەركوك (122.9) ملم، پارێزگای هەڵەبجە (410.3) ملم بوو. بەمشێوەیە زۆرترین بری بارانبارینی پارساڵ لە پارێزگای سلێمانی و كەمترینیشی لە پارێزگای كەركووك تۆماركراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢ـی نیسانی ٢٠٢٣